نرخی نه‌وت خاوی برێنت به‌رزبۆوه‌

به‌ 69 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوویه‌وه‌ و به‌ 69 دۆلار و87  سه‌نت  جێگیربوو و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له‌ كاتژمێر 06:21 نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوویه‌وه‌ و به‌ 69 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكی (نایمه‌كس) به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ 64 دۆلار و 65 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌، فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه‌ نه‌وتی عه‌مباركراویان به‌ یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل له‌ كۆتا هه‌فته‌ له‌ 23ی ئه‌م مانگه‌ بۆ 429 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌ ئه‌مریكا له‌ میانی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 10 ملیۆن و 433 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

ئاماده‌كردنی: رزگار