لوتمان چۆن بۆن ده‌كات ؟

بۆنكردن بریتییه‌ له‌ به‌ هه‌ڵمبوونی ده‌نكۆله‌ی كیمیاوی ئه‌و شتانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌رمانن


ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێی ده‌لێین بۆنكردن ، بریتییه‌ له‌ به‌ هه‌ڵمبوونی ده‌نكۆله‌ی كیمیاوی ئه‌و شتانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌رمانن .

له‌ هه‌ر هه‌ناسه‌ وه‌رگرتنێكماندا هه‌وا له‌ لوتمانه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو له‌شمانه‌وه‌ ، ئێسكه‌ تایبه‌ته‌كانی لوتمان به‌شێك له‌و هه‌وایه‌ ئاراسته‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بۆشایی لوت ،كه‌ ناوچه‌ی وه‌رگرتنی بۆنه‌ .

به‌م شێوه‌یه‌ گه‌ردیله‌كانی بۆن له‌ كاتی هه‌ناسه‌داندا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وایه‌ی وه‌ریده‌گرین دێته‌ ناو  لوتمانه‌وه‌ ، ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ناوچه‌ تایبه‌ته‌ی تێیدا ده‌ناسرێنه‌وه‌ .

به‌م شێوه‌یه‌ ئێمه‌ش ده‌توانین له‌ كاتی هه‌ناسه‌ وه‌رگرتن و دانه‌وه‌دا هه‌موو جۆره‌ بۆنێك بكه‌ین .