فه‌یسبوك رووبه‌رووی كێشه‌ بۆته‌وه‌

50 ملیۆن داتاو زانیاری به‌كارهێنه‌ره‌كانی فرۆشتووه‌


فه‌یسبووك یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جیهان و زۆرترین به‌كارهێنه‌ریشی له‌ جیهاندا هه‌یه‌ ، له‌ ئێستادا به‌ هۆی پێدانی زانیاری به‌كارهێنه‌رانی له‌ لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌ رووبه‌رووی لێكۆلینه‌وه‌ بۆته‌وه‌  .

سه‌رچاوه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ له‌ ئێستادا  داوای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای فه‌یسبووك تۆماركراوه‌  ئه‌ویش به‌ هۆی پێدانی زانیاری به‌كارهێنه‌ران به‌ ده‌زگایه‌كی ئه‌مریكی بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و به‌مه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه‌ تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ .

ئه‌م كۆمپانیایه‌ نزیكه‌ی ( 50 ) ملیۆن داتاو زانیاری به‌كارهێنه‌ره‌كانی فرۆشتووه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی"  دۆناڵد تره‌مپ " سوودی لێوه‌رگیراوه‌ .