دۆرسی له‌ ساڵی 2006 تویته‌ری دروستكرد

تویته‌ر 25 ئۆفیسی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه‌


جاك دۆرسی گه‌نجێكی ئه‌مریكییه‌ له‌ ساڵی 1976 له‌ شاری لویس له‌ دایك بووه‌ ، یه‌كێكه‌ له‌م گه‌نجه‌ به‌هره‌دارانه‌ی له‌ ساڵی 2006 تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ری دروستكرد .

جاك دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ 14 ساڵ به‌هره‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ری لێ به‌دی ده‌كرا و سه‌ره‌تا هه‌ڵسا به‌ دروستكردنی سیسته‌مێك بۆ وێستگه‌یه‌كی تاكسی ،دوای جیهێشتنی زانكۆ بریاریدا به‌ دوای خه‌ونه‌كه‌ی بكه‌وێت كه‌ بریتی بوو له‌ دروستكردنی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر .

دۆرسی به‌رده‌وام بوو له‌ په‌ره‌پێدانی به‌هره‌كه‌ی و به‌رده‌وام له‌ بواره‌كانی وێب دارشتن و نێتوۆركینگ كاری ده‌كرد ، دوای شاره‌زاییه‌كی زۆر ناوبراو بریاریدا پرۆژه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت كه‌ بریتی بوو له‌ دروستكردنی تویته‌ر .

ناوبراو بۆ یارمه‌تیدان و  سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ی پیویستی به‌تیمێك هه‌بوو ، ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ریه‌ك له‌ " بیز ستۆن ، ئیڤان ولیامز  و لابس " كردوو وه‌ك گرزپێك ده‌ستیان به‌كاركردن كردوو ، له‌سه‌رتای سالی 2006 تویته‌ریان دروستكرد.

هه‌مان ساڵ وه‌ك تۆرێك له‌ ئینته‌رنێتدا تویته‌ریان بڵاوكرده‌ووه‌ و دواتر وه‌ك به‌رنامه‌ خرایه‌ سیسته‌می مۆبایل به‌ مه‌به‌ستی زانینی هه‌واڵ و ئالوگۆری نامه‌ .

جێی باسه‌ له‌ ئێستادا تویته‌ر 25 ئۆفیسی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه‌ و له‌ ساڵی 2016 زیاتر له‌ 310 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری مانگانه‌ی چالاكی هه‌بووه‌ .