به‌كارهێنانی سیم كارت بۆ یه‌كه‌مجار

یه‌كه‌م سیم كارت له‌ ساڵی 1992 له‌سه‌ر مۆبایلی نۆكیا " 1011 " به‌كارهێنرا


دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپا له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو پرۆتۆكۆلی هێله‌كانی داهێنا " GSM  " واته‌ سیسته‌می جیهانی بۆ هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی كه‌ سیسته‌مێكه‌ رێگا به‌ به‌شداربوان ده‌دات له‌ نێو تۆردا په‌یوه‌ندی ببه‌ستن ،ئه‌م كاته‌ به‌ سه‌رتای ده‌ركه‌وتنی سیم كارت داده‌نرێت .

بۆ یه‌كه‌مجار سیم كارت په‌ره‌ی پێدرا له‌ ساڵی 1991 بوو له‌ لایه‌ن كۆمپانیای Giesecke Devrient  له‌ شاری میونخ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و بۆ یه‌كمجاریش نزیكه‌ی 300 كارت به‌ كۆمپانیای Radiolinja فینله‌ندی فرۆشرا .

یه‌كه‌م سیم كارت له‌ ساڵی 1992 له‌سه‌ر مۆبایلی نۆكیا  " 1011 " به‌كارهێنرا ،كه‌ سه‌ره‌تا به‌ شێوه‌ی گه‌وره‌ ده‌ركه‌وت ، به‌ڵام به‌ پێی كات بچووك كرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م بچووك كردنه‌وه‌ش له‌ ساڵی 2012 بوو كه‌ له‌ سه‌ر مۆبایلی " ئایفۆن " به‌كارهێنرا .

جێی باسه‌، سیم كارت به‌SIM  ناسراوه‌ كه‌ وشه‌یه‌كه‌ كورتكراوه‌ی " Subscriber Identity Module به‌ واتای یه‌كه‌ی پێناسه‌ی هاوبه‌ش دێت ،كه‌ بریتییه‌ له‌ پارچه‌ پلاستیكێك ده‌خرێنه‌ نێو مۆبایل و په‌یوه‌ندی پێ ئه‌نجامده‌درێت .