Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:05

درۆگبا : میسى باشترینى مێژووى تۆپى پێ نیه‌

میسى باشترینى جیهانه‌ له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كه‌ى
کوردستان TV
100%


درۆگبا ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى چێڵسى ئینگلیزى و یاریزانى كۆتیڤوار له‌دیمانه‌یه‌ك له‌باره‌ى میسى پرسیار ئاراسته‌ى كراوه‌ ، كێ باشترینى مێژووه‌ له‌جیهانى تۆپى پێ ، ئه‌ستێره‌ كۆتیڤواره‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ڵه‌ین له‌ئێستادا بڵێین میسى باشترینى مێژووه‌ ، یاریزانى دیكه‌ هه‌ن له‌پێش ئه‌و باشترین بوون له‌یانه‌كان و وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامى باش و ڕۆڵى گه‌وره‌یان گێڕاوه‌ له‌جیهانى تۆپى پێ ژماره‌ و دیارن .
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت  پێلێ و مارادۆنا دوو باشترینى مێژووى تۆپى پێن له‌پێش میسی یه‌وه‌ دێن . 
درۆگبا له‌كۆتا ڕایده‌گه‌یه‌نێت میسى باشترینى جیهانه‌ له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كه‌ى ئه‌و كاته‌ ده‌بێته‌ باشترینى مێژوو بتوانێ له‌جامى جیهانى به‌رزكه‌ره‌وه‌ى نازناوه‌كه‌ بێت ، ئێستاش ئه‌و هه‌ڵه‌ له‌به‌رده‌میتى بۆ دواجار كۆتایی به‌و ڕه‌خنانه‌ و قسه‌كان بێنێ كه‌له‌سه‌ریه‌تى ، كاتیه‌تى بۆ باشترینى تۆپى پێ له‌مێژوو نازناوى جامى جیهانى به‌ده‌ست بێنێت 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.