وێنه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هید بوون

له‌ گونده‌كانی دۆڵی باڵه‌ییانی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی

نوێكراوه‌ته‌وه‌..

به‌هۆی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌كه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا گونده‌كانی دۆڵی باڵه‌ییانی له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بۆردوومان كردو له‌ئاكامدا چوار كه‌س شه‌هیدبوون،ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان وێنه‌ی شه‌هیده‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا ، به‌هۆی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌كه‌، گونده‌كانی ماونان، وه‌سان، سه‌ركانیان له‌ دۆڵی باڵه‌ییانی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بۆردوومان كردووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ 4 كه‌س شه‌هیدبوون .

ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگه‌ییه‌كانی سوپای توركیا شه‌هید بوون.

ئاماده‌كردنی: رزگار