لیوایەکی پێشمەرگە بەهۆی تەقەی خۆشی گیانی لەدەستدا

له‌سه‌یرانگای مه‌یدانۆكی سه‌ر به‌قه‌زای مێرگه‌سۆرو


له‌ سه‌یرانگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان و له‌یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ لیوایه‌كی پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی خۆشی ده‌ربڕین و ته‌قاندنی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .

به‌پێی زانیاریه‌كان لیوا خورشید عه‌زیز ته‌مون، كه‌ لیوای فه‌رمانده‌ی تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو له‌سه‌یرانگای مه‌یدانۆكی سه‌ر به‌قه‌زای مێرگه‌سۆرو به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

لای خۆشیه‌وه‌ ھاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران راگەیاند لە ئەنجامی تەقەکردن لە سەیرانگەی مەیدانۆک، گوللـەیێک بەر خورشید عەزیز تەموون، تەمەن 64 ساڵ کەوتووە، کە لیوای فەرماندی تایبەتی ھێزی پێشمەرگە بوو.

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران هەروەها گوتیشی: لیوا خورشید لە رێگای بردنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەستدا و، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە، ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن.