Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:30

داعش لە خورماتوو هێرشێکی توند دەکاتە سەر حه‌شدی شەعبی

رووبەڕووبوونەوەی سەخت لە نێوانیاندا روویدا
داعش لە خورماتوو هێرشێكی توند دەكاتە سەر حشدی شەعبی
کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە سنووری قەزای خورماتوو، داعش هێرشیكردە سەر هێزێكی حەشدی شەعبی و رووبەڕووبوونەوەی سەخت لە نێوانیاندا روویدا.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكان، هێرشەكەی داعش بە توندترین هێرشی لەو شێوەیە هەژمار دەكرێت، كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا كرابێتە سەر حەشدی شەعبی، دوای ئەوەی مانگی رابردوو هێرشێكی خوێناویان كردە سەر حەشد و زیاتر لە 20 چەكداری حەشد كوژران.

هاوكات لە  رێگەی داقووق-خورماتوو، پەلاماری پاسێك درا، كە سەرنشینەكانی گەشتیار بوون و بەرەو بەغدا دەگەڕانەوە و لە ئاكامدا 6 هاووڵاتی كوژران و 21 هاووڵاتی دیكە بریندار بوون.

هێرشەكانی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، دوای ئەوە دێت كە لە كۆتایی مانگی دیسێمبەری رابردوودا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر داعشدا راگەیاند.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.