Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:25

کوێخا موبارەک: دژه‌ی تیرۆری یه‌کێتی نه‌یانتوانی پارێزگاری لە پەیکەری خودی تاڵەبانی بکات لە کەرکووک

عەبدوڵای كوێخا موبارەك به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
کوردستان TV
#7
100%


عەبدوڵای كوێخا موبارەك به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ لە نووسینێكدا، بنەماڵەی تاڵەبانی بە سێڕوویی وەسف دەكات و دەڵێ ئەوان داوای پێكهێنانی لیژنە دەكەن بۆ ئاشكراكردنی خیانەتكاران، كەچی ئەگەر ئەوان خیانەتەكەیان نەكردووە، چۆن عێراق بەس ڕێگە بەچوونی هێزی ئەوان بۆ كەركووك دەدات؟

كوێخا موبارەك نووسینەكەی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە "بنەماڵەی تاڵەبانی لە لایەك داوای پێكهێنانی لیژنە دەكەن بۆ ئاشكراكردنی ئەوانەی خیانەتیان كرد و كەركووكیان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد. لە لایەكی تر هێز دەنێرنە كەركووك بۆ هاوكاری هێزە عێراقییەكان و كپكردنی ئەو گرووپە كوردیانەی كە حكومەتی عێراق ترسی هەیە لە نەورۆزدا چالاكی ئەنجام بدەن. لە لایەكی تر بە كوردەكانی كەركووك دەڵێن هاتووین بۆ پارێزگاری لە ئێوە.

كوێخا موبارەك دەپرسێ ئایا ئەگەر ئێوە بەكرێگیراو و خیانەتكارەكەی 16ی ئۆكتۆبەر نین و ئێوە ڕێگاتان بۆ حەشدی شەعبی نەكردووەتەوە بۆ ناو كەركووك، چۆن حكوومەتی عێراق ڕێگا بە هێزی ئێوە دەدات بچنە كەركووك؟ یان خۆتان بەچی ڕوویەكەوە دەچنە كەركووك و لەگەڵ ئەو هێزانەدا تێكەڵ دەبن كە كەركووكیان لە دەست هێزی پێشمەرگە دەرهێنا.

كوێخا موبارەك ئەوەشی دەپرسێ "ئایە ئەگەر ئێوە چوونەتە كەركووك بۆ پارێزگاری لە كوردەكانی ئەوێ، ئەی بۆ نەتانتوانی پارێزگاری لە پەیكەری خودی تاڵەبانی بكەن لە كەركووك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.