Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:28

ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک (پ.د.ک): هیچ کاتێک مساوەمە لەسەر کوردستانی بوونی کەرکووک ناکه‌ین

پەیامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك_گەرمیان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز
کوردستان TV
#7
100%


به‌بۆنه‌ی یادی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووک-گەرمیان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا رایده‌گه‌یه‌نێ پیرۆزباییەكی گەرم لە خەڵكی كوردستان و بەتایبەتی خەڵكی كەركووک و گەرمیان دەكەین، پێكەوە خەبات ئەكەین بۆ  بەگژداچونەوەی خیانەت و خیانەتكاران وەهیچ كاتێک مساوەمە لەسەر كوردستانی بوونی كەركووک  و هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكەین.


جەماوەری خۆڕاگر و قارەمانی كەركووک و گەرمیان

ڕۆژی 2018/3/21 یەكەم ڕۆژی سەرفرازی و سومبل و مەشخەڵی ئاگرینە پیرۆزباییەكی گەرم لە خەڵكی كوردستان و بەتایبەتی خەڵكی كەركووک و گەرمیان دەكەین، جەماوەری خۆڕاگری كەركووک و گەرمیان هەڵوێستی كوردانەی پارتیمان لە قبووڵ نەكردنی خیانەت و داگیركاری كەركووک و شوێنەكانی تر بەرگەییەكی گەورە بوو لە پیرۆزی و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان  و خوێنی شەهیدان و بەگژداچونەوەی خیانەت و خیانەتكاران، وە هەموومان بەیەكەوە بەردەوام دەبین تا گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەكانمان.

جەماوەری خۆشەویست و تێكۆشەری كەركووک پێمان وایە بەشداری كردنی كورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە حاڵەتی داگیركاری ئێستای كەركووک دا شەرعییەت دانە بە داگیركاری و شكستمانە لە هەڵبژاردن بۆیە تەئكید دەكەینەوە بایكۆت كردنی كورد لە هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە بۆ ئێستا مادام نەكرا بەیەک لیست بەشداری بكەین.

جەماوەری كورد پەروەری كەركووک هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووک بەمانای ئەوە دێت كەلەسەر هەموو دام و دەزگا كارگێریەكان و ناوچەكانی تر  نەک تەنها هەڵكردنی بۆ بۆنەیەک بێت، ئێمە لێرەدا لەم یادە پیرۆزەدا تەئكید لەسەر جێ بەجێ كردنی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک ژمارە ٣٧٧ لە ٢٠١٧/٣/٢٨ كە تایبەت بوو بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووک دەكەینەوە .

پێكەوە خەبات ئەكەین بۆ  بەگژداچونەوەی خیانەت و خیانەتكاران وەهیچ كاتێک مساوەمە لەسەر كوردستانی بوونی كەركووک وهەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكەین .

بەرز و پیرۆزبێت یادی ٢٧ ساڵەی ئازادكردنی شاری كەركووک لە ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ لە وسەری ساڵی كوردی لە خەڵكی كەركووک و گەرمیان .

هەربژین، نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدان

ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووک-گەرمیان
پارتی دیموكراتی كوردستان
2018/3/20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.