Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 11:31

حدک: بکوژانی قادر قادری ئاشکرا بوو

باندێکی پێنج کەسین و ژنێک و چوار پیاو
کوردستان TV
#7
100%


دەزگەیەکی ئەمنیی حزبی دیموكراتی كوردستان ناسراو بە "حدك سایبری" ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی گیرانی پێنج تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆركردنی قادر قادری فەرماندەی حزبەكە بڵاو كردەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) راگەیێندراوێکى سەبارەت بە دەستگیرکرانی پێنج تۆمەتبارى دۆسیەی کوشتنی قادر قادری فەرماندەی نیزامى حزبەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت "تاوانبارانی تیرۆرکردنەکە باندێکی پێنج کەسین کە (ژنێک و چوار پیاو) بوون.

لە راگەیێنداوەکەدا هاتووە ئەو کەسانە هەموویان بە هاوکارى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن دەزگاى ئەمنیەتى حیزبی دیموکراتى کوردستان (ناسراو بە حدک سایبرى)ـەوە دەستبەسەر و دواى دانپێدانان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساخبووەتەوە.

عوسمان فەقێ مەلەکی ناسراو بە (مەلا عوسمانى هیزۆپ) کە پلانداڕێژەرى سەرەکى تیرۆرەکە بووە، فەرمانى لە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانى ئێران وەرگرتووە و گوماندەکرێت هەر خۆیشى فەرماندە دیارەکەى حدکى خستبێتە بەر دەستڕێژى گوللە.

ناوەندی "سایبری"ی حدک دەڵێت "مەلا عوسمان هیزۆپى خۆى یەکێک بە نزیکانى پێشمەرگەکانى حدک بووە و هاتووچۆى بنەماڵە پێشمەرگەکانى ئەو حیزبەى کردووە و پیلانەکانى بۆ ئەندامانى دەفتەرى سیاسى ئەو حیزبە بووە، بەڵام لەم تیرۆرەدا ئاشکرا و دەستبەسەردەکرێت.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بڕیاروایە حدک سایبرى لە رۆژانی داهاتوودا "زانیاری وردتر" سەبارەت بە چۆنێتى و شێوازی کوشتنی قادر قادری بڵاوبکاتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.