ئه‌مریكا: ئێران هه‌وڵده‌دات به‌ پاره‌ ده‌ست بخاته‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق

له‌ رێگه‌ى گروپه‌ جیا جیاكانى سه‌ر به‌ ووڵاته‌كه‌ى ...

 جیمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ پازده‌ى مارس گوتویه‌تى: ئێران ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى پاره‌وه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كانى خۆى  له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دروست بكات كه‌ بڕیاره‌ دوازده‌ى مانگى پێنجى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ بچێت

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵێكى به‌شى فارسى ماڵپه‌رى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌: ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ده‌كات زانیارى وورد له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌ن سه‌باره‌ت ده‌ست خستنه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێراق له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌ویش به‌رێگه‌ى پاره‌و به‌رتیله‌وه‌یه‌  بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژمون و كاریگه‌رییه‌كانى خۆى به‌سه‌ر كابینه‌ى داهاتووى عێراق جێگه‌ بكاته‌وه‌

وه‌زیرى به‌رگرى ئاماژه‌ى داوه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ى ئێران بۆ ده‌ست خستنه‌ ناوهه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخانى كردووه‌ بڕه‌كه‌ كه‌م نییه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌و ده‌ست خستنه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌ هاوشێوه‌ى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردنى ئه‌مریكایه‌ له‌ 2016 كه‌ روسیا به‌ پاره‌ رۆلى تێدا هه‌بووه‌ له‌وبروایه‌دا ئێران وه‌ك روسیا رۆلى خۆى له‌ عێراق ده‌گێرێت 

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ دیداره‌كانى ئه‌فغانستان و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌راست، نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى له‌ مه‌ڕ ده‌ست خستنه‌ ناو كارو بارى ناوچه‌كه‌و سوریاو و ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌  نیشاندا

گووتیشى : ئێران هه‌وڵ بۆئه‌وه‌ده‌دات له‌ رێگه‌ى گروپه‌ جیا جیاكانى سه‌ربه‌ خۆى، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتوى عێراق دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانى ئێران نه‌كه‌وێته‌وه‌