یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له‌ ئه‌سه‌د ده‌كات هێرشه‌كانی رابگرێت

فێدێریکا مۆگێرینی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند كه‌ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئاگربه‌ستی رۆژانه‌ی پێنج كاتژمێری له‌ لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو گرنگه‌، به‌ڵام به‌ پێی پێویست نییه و ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د هێرشه‌كانی به‌ته‌واوی رابگرێت.

له‌ میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند، رژێم به‌ ئەنقەست هاووڵاتییانی مەدەنی و دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستی و پزیشكییه‌كان له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بۆردومان ده‌كات و ئه‌و هاووڵاتییه‌ مەدەنییانه‌ش ده‌كاته‌ ئامانجی نیشانشكێنه‌كانی كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌وێ هەڵبێن.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تاكه‌ رێگه‌یه‌كی لۆجیكیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌ و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئه‌و ئامانجانه‌ی تا ئێستا پێیان نه‌گه‌یشتووین ته‌نها ده‌بێت كار له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ین. بناغه‌ی ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی و دادوه‌رانه‌ چاره‌سه‌ری سیاسیی پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كانی جنێڤ-ه‌".

فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئاگربه‌ستی رۆژانه‌ی پێنج كاتژمێری له‌ لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو گرنگه‌، به‌ڵام به‌ پێی پێویست نییه و ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د هێرشه‌كانی به‌ته‌واوی رابگرێت.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌دان و گوتی: "سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ كاروانی مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان توانی بچێته‌ ناو شاری دوما، به‌ڵام به‌ هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان نه‌توانرا سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان دابه‌ش بكرێن".

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه‌ كۆتایی مانگی نیسان كۆنفڕانسێك له‌باره‌ی داهاتووی سووریا له‌ بڕۆكسل ساز ده‌كه‌ن.