پێنج سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ سووریا كوژران

تا ئێستا دووهه‌زارو 400 چه‌كدار و سه‌ربازی ئێران كوژراوه‌

پێنج سه‌ربازی دیكه‌ی یه‌كه‌ی فاتمیونی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران كه‌ له‌ ئه‌فغانستانییه‌كان پێكهێنراون له‌ پێكدادانه‌كانی سووریادا كوژراون.

ماڵپه‌ڕێكی نزیك له‌ سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، پێنج ئه‌ندامی دیكه‌ی یه‌كه‌ی فاتمیون كه‌ له‌ ئه‌فغانستانییه‌كان پێكهێنراوه‌ له‌ پێكدادانه‌كانی سووریادا كوژراون.

ئێران له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای پاسداران كه‌ ره‌وانه‌ی سووریای كردوون، یه‌كه‌ی فاتمیون كه‌ له‌ ئه‌فغانستانییه‌كان پێكهێنراوه‌ و یه‌كه‌ی زه‌ینه‌بیون كه‌ له‌ پاكستانییه‌كان پێكهێنراوه‌، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ و له‌ ریزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ددا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

به‌ پێی داتا نافه‌رمییه‌كان له‌ پێكدادانه‌كانی سووریادا تا ئێستا، دووهه‌زارو 400 چه‌كدار و سه‌ربازی ئێران كوژراوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار