كانی‌ یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى پاڵه‌وانێـتى تۆپى سه‌رمێزى دهۆك بوو

دوایی‌ كێبڕكێی‌ دوو ڕۆژه‌ی‌ كچه‌ یاریزانان

ناوه‌ندی‌ وه‌رزش و لاوانی‌ دهۆك پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كراوه‌ی‌ بۆ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام داو دوایی‌ كێبڕكێی‌ دوو ڕۆژه‌ی‌ كچه‌ یاریزانان، سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو كچه‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كانی‌ شه‌وقی‌ و ئه‌ژین عه‌لی‌ پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و سێهه‌می‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌یه‌یان به‌ده‌ست هێنا .

دوا یاری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ نێوان كچه‌ یاریزان كانی‌ شه‌وقی‌ له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و ده‌لال له‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد ئه‌نجام دراو دوایی‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام كانی‌ توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش جامی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا .

ئه‌مه‌و له‌ هه‌مان پاڵه‌وانێتی‌ ده‌لال له‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد دووه‌م و ئه‌ژین عه‌لی‌ له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سێهه‌م بوون .

پاش كۆتاهاتنی‌ یاریه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش جامی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ كانی‌ دراو خه‌ڵاتی‌ هه‌ردوو كچه‌ یاریزان ده‌لال و ئه‌ژین عه‌لیش كرا .

كانی‌ یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى پاڵه‌وانێـتى تۆپى سه‌رمێزى دهۆك بوو
كانی‌ یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى پاڵه‌وانێـتى تۆپى سه‌رمێزى دهۆك بوو
كانی‌ یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى پاڵه‌وانێـتى تۆپى سه‌رمێزى دهۆك بوو