یەكەم گەشتی ئاسمانی بۆ فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی لە ئێرانەوە دەبێت

لێژنەیەكی باڵابۆ سەرپەرشتی كردنی فرۆكەخانەكان پێك دەهێنرێت

رۆژنامەیەكی قەتەری ئەمڕۆ بڵاویكردەوە كە یەكەم گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی بۆ یەكێك لە فرۆكەخانەكانی هەولێر یان سلێمانی لە وڵاتی ئێرانەوە دەبێت ،
بەپێی رۆژنامەكە بڕیار وایە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا یەكەم گەشتی نێودەوڵەتی بۆ فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی كوردستانی عێراق لە ئێرانەوە بێت . شایانی باسە قەدەغەكردنی گەشتی ئاسمانی بۆ وڵاتانی دەرەوە لە هەولێر و سلێمانییەوە زیانێكی گەورەی بە هەرێم گەیاند بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و زیاتر لە 20 هەزار خێزانیش زەرەرمەند بوون چونكە سەرچاوەی ژیانیان لە سەر فرۆكەخانەكان بوو .

دوێنێ حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دا ، لێژنەیەكی باڵاش بۆ سەرپەرشتی كردنی فرۆكەخانەكان پێك دەهێنرێت .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی