وابڕیاره‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت

دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان

دوای ته‌واو بوونی وردبینیكردن له‌ لیستی مووچه‌ خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،بڕیاره‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت خه‌رج بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌ ماڵپه‌ری به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: دوای سه‌ردانی عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ هه‌ولێر و سازدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی لقی بانكه‌كانی عێراق ، لێكتێگه‌یشتنێك له‌باره‌ی ره‌شنووسی دابه‌شكردنی مووچه‌ هاته‌ ئاراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: ده‌بێ حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوشێوه‌ی بریاری كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان،بریارێكی دیكه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ ده‌ربكات.

سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ و به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار