له‌ دوكان كچێكی 19 ساڵان به‌ چه‌كی راو گیانی له‌ده‌ستدا

به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی تاپڕه‌وه‌ گوله‌یه‌ك له‌ده‌ستی ده‌رچووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌، له‌ گوندی دۆڵه‌بی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بنگرد كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌ناوی ( ف. ن) كه‌ كچی ماڵه‌ به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی تاپڕه‌وه‌ گوله‌یه‌ك له‌ده‌ستی ده‌رچووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراو په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسیش ڕووداوه‌كه‌ خۆكوژی نه‌بووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر به‌رده‌وامه‌.