له‌ ئاكرێ باوكێك چوار منداڵی خۆی سووتاند

له‌ كاتی سووتاندنی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا

ئه‌مڕۆ له‌ دێی خه‌رپی ژوورو له‌ قه‌زای ئاكرێ پیاوێك كه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ سوتاندنی ماڵه‌كه‌ی خۆی و هه‌ر چوار منداڵه‌كانی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رائید فراس یاسین به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی له‌ ئاكرێ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: 3 له‌ منداڵه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك كراون به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری .

گوتیشی: باری ته‌ندرووستی منداڵه‌كان ناجێگیره‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و باوكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ .