سه‌رۆك بارزانی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان بە هەنگاوێکی باش لەقەڵەم ده‌دات

كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌كان و بوودجه‌ نییه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-3-2018 سه‌رۆك بارزانی له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه‌ و بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستانی بە هەنگاوێکی باش لە قەڵەم دا.

سه‌رۆك بارزانی راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی باشه‌ به‌ڵام كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌كان و بوودجه‌ نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مێژوویی، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، مرۆیی، ئابووری و ده‌ستووریه‌.