ئه‌مڕۆ 27 ساڵ به‌سه‌ر ڕاماڵینی سه‌رانی به‌عس له‌ شاری دهۆك تێپه‌ڕده‌بێت

كه‌ هاوكاته‌ به‌ رۆژی له‌ دایكبوونی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی

ئه‌مڕۆ 14ـی ئازار كه‌ هاوكاته‌ به‌ رۆژی له‌ دایكبوونی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یی كورد جه‌نه‌راڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی خه‌ڵكی دهۆكی ره‌نگین به‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه‌ له‌ دژی رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر راپه‌ری و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیان شاره‌كه‌ پاك بكه‌نه‌وه‌ له‌ رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر و دارو ده‌سته‌كه‌ی به‌عسیان له‌ شاره‌كه‌یان كرده‌ ده‌ره‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی راپه‌رین له‌ 5/3/1991 له‌ شاری رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌رینه‌وه‌ ده‌ستی پێكردو دواتر هه‌موو شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌.

له‌ رۆژی 20/3/1991 به‌ راپه‌ڕینی شاری كه‌ركوك كۆتایی هات به‌ حوكمی زۆردارانه‌ی رژێمی به‌عس له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م كوردستان پاك كرایه‌وه‌ له‌ رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو و دارو ده‌سته‌كه‌ی.