رۆما به‌گۆلێكى ئیدن دزیكۆ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى هه‌شتى  چامپیۆنزلیگ

شاختارى ئۆكرانى ماڵئاوای له‌خوله‌كه‌ كرد

شه‌وى رابردوو له‌میانى یارییه‌كانى قۆناغى 16 خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌، رۆماى ئیتاڵى میواندارى یانه‌ى شاختارى ئۆكرانى كرد .
 
ئه‌نجامى یارى پێشووى ئه‌م دوو یانه‌یه‌ به‌ئه‌نجامى دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ به‌كۆتا هاتبوو .

له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌  رۆما له‌به‌رده‌م هانده‌ران و له‌یاریگاكه‌ى له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى شاختار به‌گۆلێكى ئیدن دزیكۆ براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو .

به‌براوه‌بوونى یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ توانى بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغى 18ـى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، شاختارى ئۆكرانى ماڵئاوای له‌خوله‌كه‌ كرد .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز