دواى كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى یانه‌كه‌ى مۆرینیۆ لێدوانى هه‌یه‌

جاری یه‌كه‌م نییه‌ مانچسته‌ر ده‌رده‌كرێ

شه‌وى رابردوو له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ قۆناغى شازده‌ و له‌ یارى گه‌ڕانه‌وه‌، مانچسته‌ر یونایتد میواندارى سێڤییای كرد، یارى پێشووى ئه‌م دوو یانه‌یه‌ به‌ به‌بێ گۆڵ و یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات .

له‌ یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا سێڤییاى ئیسپانى به‌ ئه‌نجامى دوو گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر گۆڵێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌ر یونایتد كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ى خوله‌كه‌، سێڤییاش بۆ قۆناغى هه‌شتى داهاتووى خول سه‌ركه‌وت .

دوای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى یانه‌كه‌ى مۆرینیۆى راهێنه‌رى مانچسته‌ر یونایتد رایگه‌یاند: ئاستمان باش بوو و خراپ نه‌بووین له‌ یاریه‌كه‌، جاری یه‌كه‌میش نییه‌ مانچسته‌ر ده‌رده‌كرێ له‌ خوله‌كه‌، هه‌روه‌ها وتیشی من پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانى پۆرتۆ و ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه‌ ماڵئاواییمان له‌ خوله‌كه‌ كردووه‌ .

 

ئاماده‌كردن / شوان عه‌زیز