شه‌ڕڤانێكی ژن خۆی به‌ هێزه‌كانی سوپای توركیادا ته‌قانده‌وه‌

له‌ گوندی قزلباش-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی بلبلێ-ی هه‌رێمی عه‌فرین

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ له‌ گوندی قزلباش-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی بلبلێ خۆی به‌ هێزه‌كانی سوپای توركیادا ته‌قانده‌وه‌.

پۆڵات عه‌فرین، شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان له‌ گوندی قزلباش-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی بلبلێ-ی هه‌رێمی عه‌فرین تا دوا فیشه‌ك به‌رگری ده‌كات و دواتر له‌نێو هێزه‌كانی سوپای توركیا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌.

شه‌وی رابردوو سوپای توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ سێ لاوه‌ گه‌مارۆی خستۆته‌ سه‌ر شاری عه‌فرین و شه‌رڤانانیش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رگری له‌شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن و شاره‌كه‌ چۆڵ ناكه‌ن، هاوكاتیش به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك هاووڵاتیانی شاری عه‌فرین داوا له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی كۆبانێ، هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری عه‌فرین بكات و به‌رگری له‌شاره‌كه‌ بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار