توركیا رۆژئاوای كۆبانى بۆردومان ده‌كات

چه‌ند هاوڵاتییه‌ك شه‌هیدو بریندار بوون


فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا له‌ناوه‌ندى شارى عه‌فرین نه‌خۆشخانه‌كانى كردۆته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك شه‌هیدو بریندار بوون.

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندو چاپه‌مه‌نى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه‌" رایگه‌یاندووه‌: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه‌ی  ناوه‌ندی عه‌فرینیان بۆردوومان كردووه‌، كه‌ هه‌زاران هاوڵاتی تێیدا نیشته‌جێیه‌و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانشیان كردۆته‌ ئامانج، به‌هۆیه‌وه‌  ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ له‌ هه‌ردوو به‌ره‌ى جندرێس و بلبله‌ له‌ عه‌فرین شه‌ڕى سه‌خت له‌نێوان سوپاى توركیاو شه‌ڕڤانان به‌رێوه‌ده‌چێت  و ئێواره‌ى ئه‌مرۆش سوپاى توركیا به‌چه‌كى قورس گوندى "زۆرمخارێ"ى له‌ رۆژئاوای شارى كۆبانى به‌چڕى بۆردومانكردووه‌.