بەڤیدیۆ.. ساتی تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌گوندی چلبرا

سوپای توركیا له‌ سێ لاوه‌ گه‌مارۆی شاری عه‌فرینی داوه‌

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ شه‌ڕڤانان له‌ گوندی چلبرا له‌ ناحیه‌ی شێراوه‌ی سه‌ربه‌ شاری عه‌فرین، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای توركیا ده‌ته‌قێننه‌وه‌.

دوێنێ سوپای توركیا رایگه‌یاند: له‌ سێ لاوه‌ گه‌مارۆی شاری عه‌فرینیان داوه‌، له‌ هه‌ماناكاتیشدا شه‌رڤانان دووپاتیان كردۆته‌وه‌ كه‌ شاری عه‌فرین ده‌كه‌نه‌ گۆڕستانی هێرشبه‌ران.

ئاماده‌كردنی: رزگار