به‌ ڤیدیۆ.. داوا له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێ هاوشێوه‌ی كۆبانێ پێشمه‌رگه‌ بۆ شاری عه‌فرین ره‌وانه‌ بكات

بارودۆخی شاره‌كه‌ خراپه‌

هاووڵاتییه‌كی رۆژئاوای كوردستان داوا له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كات هاوشێوه‌ی شاری كۆبانێ هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ شاری عه‌فرین ره‌وانه‌ بكات و پاڵپشتی له‌و شاره‌ بكات.

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاوبۆته‌وه‌، هاوڵاتییه‌كی عه‌فرینی هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ : عه‌فرین ئێستاكه‌ ده‌سووتێ و پیاو و منداڵ و ژنانی عه‌فرین له‌ناوچوون ، داواش له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات كه‌ چۆن پاڵپشتی له‌ كۆبانێ كرد، ئاواش پاڵپشتی له‌ شاری عه‌فرین بكات و هێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ ئه‌و شاره‌ بكات .