پاڵه‌وانێتى پێنج پرێس بۆ خانمانى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌رین به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌هۆلى داخراوى ناوه‌ندى وه‌رزش ولاوانى ڕانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌چاودێرى نوێنه‌رایه‌تى راپه‌رینى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان ، به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى هێزى له‌شى سلێمانى ، پاڵه‌وانێتى هێزى له‌ش بۆ یانه‌كان و هۆڵه‌كانى له‌ش جوانى بۆ خانمانى ده‌ڤه‌رى راپه‌رین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو له‌به‌روارى 16-3-2018 له‌هۆلى داخراوى ناوه‌ندى وه‌رزش ولاوانى ڕانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌كاتژمێر 2:00 پاش نیوه‌رۆ.

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێت ، دوای ڕكابه‌ری له‌سه‌ر نازناوى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شداربووان خه‌ڵات و ڕێز ده‌به‌خشرێت به‌پاڵه‌وانان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشى ئاماده‌بوو. 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز