گه‌مارۆی ئاسمانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا

به‌ رووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگرت .

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگرتووه‌ و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ رووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ رێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

هه‌رله‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێن.

ئاماده‌كردنی: رزگار