په‌رله‌مان داواى پێداچوونه‌وه‌ به‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی ده‌كات

ژماره‌ (1) كه‌ له‌ رێكه‌وتی 2018/3/4دا ده‌رچووه‌


پەرلەمانی كوردستان داوا لە هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی دەكات پەلەبكەن لە پێداچوونەوەی ژمارەیەك لەبڕگەو مادەكانی یاسای چاكسازی لەخانەنشینی و مووچه‌.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوا لە هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی دەكات پەلەبكەن لە پێداچوونەوەی ژمارەیەك لەبڕگەو مادەكانی یاسای چاكسازی لەخانەنشینی و موچە بۆ ئەوەی لەدانیشتنێكی نائاسایی پەرلەماندا گفتوگۆو پەسەند بكرێت.

له‌ به‌یانێكدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له‌ لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایی و دارایی ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕگه‌ و مادانه‌دا بكات كه‌ له‌بڕیارى ژماره‌ 1ى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه‌ له‌ رێكه‌وتی 2018/3/4دا ده‌رچووه‌، بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاته‌كان.