وه‌زیری دارایی: پاره‌ی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ئاماده‌یه‌

چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن

وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، پاره‌ی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن ، ته‌نها چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌ودوو وه‌زاره‌ته‌.

رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، ژماره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بانكانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه‌، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت و مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: پاره‌ی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌ولێره‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن ، چاوه‌ڕێی بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌ودوو وه‌زاره‌ته‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار