هاوڵاتییه‌ك له‌ ناو خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی سلێمانی كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا

لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌

پۆلیسی سلێمانی له‌ په‌ره‌ی ره‌سمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌نی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: به‌یانی‌ ئه‌مرۆ هاوڵاتییه‌ك له‌ناو خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ سلێمانی‌ كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا.

راشیگه‌یاندووه‌: هاوڵاتیه‌كه‌ ناوی‌ (ر، ئـ، م) له‌دایكبوی‌ ساڵی ١٩٦٧ و باوكی‌ پێنج منداڵه‌، كه‌ له‌ئێستادا منداڵه‌كان له‌ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانان ده‌ژین.

ده‌شڵێت: به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیس، ئه‌و كه‌سه‌ كێشه‌ی‌ خێزانیی هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.