نێچیرڤان بارزانی: كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دروسته‌

هیوادارین ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بێ

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كوَنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بوو.

 راشیگه‌یاند: تا راده‌یه‌كی زۆر گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ رووی گه‌شتیاراندا هه‌نگاوێكی دروسته‌و هیوادارین ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بێ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌ چوار چێوه‌ى ده‌ستوری عێراقدا

نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ند كردنی بوددجه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ گوتی : بێ گومان ئه‌وه‌ غه‌درێكی زور مه‌زن بوو كه‌ له‌ كورد كرا چونكه‌ به‌ ئاشكرا پێشێل كردنی ده‌ستوری عێراق بوو.

 سه‌باره‌ت به‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ه‌ر عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ ناردنی مووچه‌ قسه‌مان كرددوه‌ و به‌ڵێنه‌ به‌شێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بنێرن.