كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان

به‌رزترین پله‌ی گه‌رما ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای كه‌ركوك تۆمار كراوه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ 12-3-2018 سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كردوته‌وه‌ .

به‌ پێی بڵاو كراوه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین پله‌ی گه‌رما ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای كه‌ركوك تۆمار كراوه‌ كه‌ 24 پله‌ی سه‌ددیه‌ ئاسمانییش ساماڵ په‌له‌ هه‌وره‌ .

له‌ پارێزگای هه‌ولێر 22 پله‌ی سه‌ددیه‌و ئاسمانیش ساماڵ و په‌له‌هه‌ور ده‌بێت و له‌هه‌ندێ كاتیش بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گورێت .

له‌ پارێزگای سلێمانیش 19 پله‌ی سه‌ددیه‌ ئاسمانیش ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت .

له‌ پارێزگای دهۆكیش 21 پله‌ی سه‌ددیه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت .

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 20 پله‌یه‌ .

كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان