عەبادی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێمان کردووەتەوە

رۆژی پێنجشەممە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەکرێنەوە


حەیدەر عەبادی رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە و بەمنزیکانە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانیش دەنێرین.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: جاران کار لەسەر ناکۆکی ناوخۆیی دەکرا، ئێستا کار لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاری ناوخۆیی دەکەین، لاپەڕەیەکی نوێمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.