سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی داوای متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ فوئاد مه‌عسوم ده‌كات

به‌ كاره‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی هه‌ڵناستێت

سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كات متمانه‌ له‌ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ربگیرێته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی به‌غداد ئه‌لیۆم ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 13/3/2018 یوسف كلابی، سه‌ركرده‌ له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌لماندی كه‌ به‌ كاره‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی هه‌ڵناستێت و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌،داوا ده‌كه‌م متمانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: بوددجه‌ی عێراق بۆ هه‌موو عێراقه‌و ئه‌م كاره‌ی مه‌عسوم به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی بوددجه‌و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ،سته‌مكردنه‌ له‌ هه‌موو گه‌لی عێراق.

ئاماده‌كردنی: رزگار