بە ڤیدیۆ.. دوا پێشكەوتنی پەروەردە لە عێراق وەكو خۆی ببینە

كارگێڕی ئەو قوتابخانەیە پۆلەكان بە گۆڕستان وەسف دەكات

ئەوڤیدیۆیەی كە لە لایەن كارگێڕی قوتابخانەیەكی باشووری عێراق گیراوە زۆر نامۆیە ، كە لە ساڵی 2018 و لە سەدەی 21 منداڵان بەمشێوەیە دەخوێنن

هەروەك كارگێڕی ئەو قوتابخانەیە لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ، پۆلەكان بە گۆڕستان وەسف دەكات .
 ئەو گوندە كە دەكەوێتە پارێزگای ناسریەی باشووری عێراق ناوی(الشاطي الاخضر) ـە .

ئەو قوتابخانەیە نەك تەنها بە قوتابخانە ناچێت بەڵكو هیچ خزمەتگوزارییەكی تێدا نییە ، هەروەك لە ڤیدیۆیەكەدا مامۆستایەكی ئەو قوتابخانەیە باس لەوە دەكات كە خۆیان كەل و پەلی نێو قوتابخانەكەیان دابین كردووە لە گەڵ كڕینی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤى