ترەمپ سزاكانی دژ بە ئێران درێژ دەكاتەوە

درێژكردنەوەی سزاكان سیاسەتی چەوتی ئێران دەگەرێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئازار كۆشكی سپی رایگەیاند كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سزاكانی دژ بە ئێرانی بۆ ماوەی یەك ساڵ درێژ كردەوە ، ئەم سزایانەش لە 15ی ئازاری 2018 ـەوە دەستپێدەكات .

كۆشكی سپی روونیكردەوە هۆكاری درێژكردنەوەی سزاكان بۆ ئەو سیاسەتە چەوتەی حكومەتی ئێران دەگەرێتەوە ، لەوانە هەوڵدان بۆ پێشخستنی مووشەكی بالیستی ، هەروەها پشتگیریكردنی تیرۆری نێودەوڵەتی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ .

هاوكات ترەمپ لە میانەی دیداری لە گەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند كە ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی نێ,ان ئێران و وڵاتانی 5+1 دەكشێتەوە  ئەگەر فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا رەزامەندی نیشان نەدەن لە سەر گۆرانكاری گەورە لە ناوەرۆكی رێككەوتنەكە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان  تیڤی