ڕیزبه‌ندى یانه‌كانى خولى پله‌یه‌كى كوردستان

به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون

به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان، یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه‌ .

یانه‌كانى به‌شداربووى خوله‌كه‌ به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون، هه‌وڵى براوه‌بوون و خاڵ ده‌ده‌ن له‌یارییه‌كانیان له‌خوله‌كه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌پله‌یه‌كى باش و ڕیزبه‌ندى له‌پێشه‌وه‌ى خول به‌ئامانجى گه‌یشتن به‌خولى نایابى كوردستان له‌كۆتادا .

ڕیزبه‌ندى یانه‌كان له‌هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ...

كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له‌كۆى ئه‌نجامدانى شه‌ش یاری ڕیزبه‌ندى یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 

1- دهۆك  12 خاڵ
2- سۆران 9 خاڵ
3- ئاكرێ  7 خاڵ
4- هه‌لۆ 7 خاڵ
5- كۆیه‌ 6 خاڵ
6- گاره‌ 6 خال


كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م سه‌رجه‌م یانه‌كانى به‌شداربووى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ حه‌وت یاریان ئه‌نجامداوه‌ ته‌نیا ده‌ربه‌ندیخان نه‌بێ شه‌ش یارى كردووه‌.

ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌....

1- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 13 خاڵ
2- كفری 12 خاڵ
3- ده‌ربه‌ندیخان 12 خاڵ
4- هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید 8 خاڵ
5- ئاشتى 8 خاڵ
6- سه‌ید سادق 7 خاڵ
7- شه‌هیدان 4 خاڵ

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز