نایك یارمه‌تى ریال مه‌درید ده‌دات له‌پێناو هاتنى نێیمار

نایكى ئه‌مریكى ده‌یه‌وێت به‌شێكى گه‌وره‌ له‌ سه‌وداى گرێبه‌سته‌كه‌ى ڕیاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت

دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ هه‌واڵ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى كردنى نێیمار به‌ڕیاڵ مه‌درید بڵاو ده‌بێـته‌وه‌ تا دێت ده‌بێته‌ سه‌ردێرى زیاترى ڕۆژنامه‌كان و بابه‌تى ڕۆژى هه‌واڵى وه‌رزشى،
له‌ ئێستادا كێبركێى توند كه‌وتووه‌ته‌ نێو كۆمپانیا وه‌رزشیه‌ جیهانیه‌كان ، كۆمپانیاى نایكى ئه‌مریكى ئاماده‌یه‌ هاوكاری ریال مه‌درید بكات به‌مه‌به‌ستى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و یانه‌یه‌ له‌گرێبه‌ست له‌گه‌ل هێرشبه‌ره‌كه‌ى پاریس سانجێرمان

ڕۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى بڵاوى كرده‌وه‌ ، نایكى ئه‌مریكى ده‌یه‌وێت به‌شێكى گه‌وره‌ له‌ سه‌وداى گرێبه‌سته‌كه‌ى ڕیاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت ، پێشبینى ده‌كرێت به‌بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ بێت گرێبه‌سته‌كه‌ى
نێیمار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى كردن به‌یانه‌ى پاریس سانجێرمان په‌شیمانه‌ و خودى ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێـت له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ بروات له‌هاوینه‌ ،
 
بۆیه‌ به‌پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان ریال مه‌درید نزیكترین یانه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ڕووی تێبكات له‌هاوینه‌ به‌گرێبه‌ستێكى خه‌یاڵى كه‌مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێ به‌بڕى 400 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندى بكات به‌ڕیزه‌كانى ریال
له‌كۆتادا ئاس ڕاشیگه‌یاندووه‌ : نایك به‌و ئامانجه‌ى ده‌یه‌وێت هاوكارى ریال بێت له‌گرێبه‌ستی نێیمار له‌داهاتوو ئه‌و كۆمپانیایه‌ نیه‌تیتى ببێت به‌سپۆنه‌رى درێسى ریال مه‌درید كه‌له‌ئێستادا ڵه‌گه‌ڵ ئه‌دیداس گرێبه‌ستى هه‌یه‌ تا ساڵى 2020
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

121332018_dyj0bgyx4aapplv.jpg