له‌ خولى نایابى عێراق زاخۆ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر دیوانیه‌

زاخۆ له‌و یاریه‌دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ى میوان تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى تۆپى پێى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى عێراق له‌هه‌فته‌ى نۆزده‌یه‌مینى خوله‌كه‌ ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ زاخۆ له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى و یاریگاكه‌ى میواندارى دیوانیه‌ى كرد.

زاخۆ له‌و یاریه‌دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ى میوان تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، دوو گۆله‌كه‌ى زاخۆ یاریزان  ستار یاسین تۆمارى كرد له‌خوله‌كه‌كانى 53 ، 61 ، تاكه‌ گۆلى دیوانیه‌ له‌و یاریه‌دا سه‌باح عه‌واد تۆمارى كرد له‌خوله‌كى 20 ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌.

به‌براوه‌بوونى زاخۆ له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى هه‌ژده‌یه‌مینه‌ به‌ 15 خاڵ ، له‌كۆى ئه‌نجامدانى نۆزده‌ یارى ته‌نیا له‌سێ یارى براوه‌ بووه‌ ، له‌شه‌ش یارى یه‌كسان بووه‌  ، له‌ده‌یارى دووچارى دۆڕان هاتووه‌.

زاخۆ تاكه‌ یانه‌ی هه‌رێمى كوردستان له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى عێراق به‌شداره‌

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز