له‌كه‌ركوك راهێنه‌رێكى كورد له‌كاتى مه‌شق و ڕاهێنان گیانى له‌ده‌ست دا

به‌هۆى نه‌خۆشى به‌شێوه‌یه‌كى كت و پڕ كۆچى دوای كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌باح  نوره‌دین محه‌مه‌د ،  ناسراو به‌سه‌باح ڕه‌ش  له‌كاتى كارى راهێنه‌رایه‌تى به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كت و پڕ كۆچى دوای كرد .
كۆچى دواییه‌كه‌ى راهێنه‌رى ناوبراو له‌كاتى مه‌شق دانه‌وه‌ بوو به‌یاریزانان له‌ په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى كه‌ركوك كه‌كارى راهێنه‌رایه‌تى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ى له‌ئه‌ستۆ بووه‌ .
سه‌باح نوره‌دین كه‌سایه‌تى دیارى وه‌رزشى شارى كه‌ركوك تا ساتى كۆچى دوای له‌خزمه‌تى وه‌رزشى ئه‌و شاره‌ بووه‌ له‌و كاتانه‌ى وه‌ك یاریزان یارى كردووه‌ ، وه‌دواتر وه‌ك راهێنه‌ر خزمه‌تى وه‌رزشوانانى كردووه‌ له‌پێگه‌یاندنى یاریزانى كورد له‌و شاره‌ به‌ئامانجى پێگه‌یشتن و دیار بوونیان له‌ناو وه‌رزشى كوردستان
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز