به‌رازیل دوو یارى دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات

له‌نێو بانگهێشتكراوان ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ نه‌یمار له‌پێكهاته‌دا نیه‌

به‌رازیل له‌م مانگه‌دا دوو یارى دۆستانه‌ له‌گه‌ل ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ ئه‌نجام ده‌دات، كاتى یاریه‌كان و لیستى بانگهێشتكراوان بزانه‌ .

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى به‌رازیل به‌شێوه‌ى فه‌رمى لیستى یاریزانانى بانگهێشت كراو ڕاگه‌یاند بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى روسیا و ئه‌لمانیا كه‌بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا رووبه‌رووی ئه‌م دوو هه‌لبژارده‌یه‌ ببێته‌وه‌ وه‌ك ئاماده‌كاریان بۆ یارییه‌كانى مۆندیالى رووسیا .

له‌نێو بانگهێشتكراوان ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ نه‌یمار له‌پێكهاته‌دا نیه‌، یاریزانى ناوبراو دوای تووش بوونى به‌پێكان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌میانى یارییه‌كانى خولى فه‌ره‌نسى دواتر ده‌سته‌ى پزیشكى ڕایگه‌یاند چاك بوونه‌وه‌ى نه‌یمار نزیك به‌ 3 مانگ ده‌خایه‌نێت تا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاری كردن . 

پێكهاته‌ى بانگهێشت كراوى به‌ڕازیل بۆ ئه‌م دوو یاریه‌ ......

بیكر – رۆما  
ئه‌لفێس – پاریس سانجێرمان ، مارسیلۆ – ریال مه‌درید ، كاسیمیرۆ – ریال مه‌درید ، پاولینیۆ – به‌رشه‌لۆنه‌ ، كۆتینیۆ – به‌رشه‌لۆنه‌ ، ویلیان – چێلسى ، گابرێل خیسۆس – مانچسته‌ر سیتى ،  فرمینو – لێڤه‌رپول

كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دوو یاریه‌ دۆستانه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل 23-3-2018 له‌مۆسكۆ ده‌بێته‌ میوانى هه‌ڵبژارده‌ى رووسیا 

له‌به‌روارى 27-3-2018 هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له‌به‌رلین ده‌بێته‌ میوانى هه‌لبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا.

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز