بارسێلۆنا باس له‌ نێیمار ده‌كات له‌ڕێگاى وته‌بێژه‌كه‌ى

نێیمار له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ نه‌ماوه‌

دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕۆژانه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ڕۆژنامه‌كان به‌سه‌ردێرى دیار، باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى نێیمار ده‌كرێت بۆ ڕیزه‌كانى بارسێلۆنا .

یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌ڕێگاى جۆسیپ فیسیس وته‌بێژى بارسێلۆنا روونكردنه‌وه‌یه‌كى كورتى دا له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: نێیمار له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ نه‌ماوه‌ كاتێك رۆیشت له‌بارسێلۆنا له‌سه‌ر خواستى خۆی پاریسى هه‌ڵبژارد، ئێمه‌ ڕێگه‌مان پێیدا بڕوات هیواى سه‌ركه‌وتنمان بۆى خواست .

ووته‌بێژه‌كه‌ى بارسێلۆنا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ نێیمار نه‌ماوه‌ نامانه‌وێ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ بكه‌ین و باس له‌كڕینه‌وه‌ی بكه‌ین به‌بڕه‌ پاره‌یه‌كى باش.

جۆسیپ ڕاشیگه‌یاند: یانه‌ هه‌یه‌ له‌ئێستادا ئاماده‌یه‌ به‌بڕه‌ پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى بیهێنێته‌ ڕیزه‌كانى، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌نین ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى بۆ دابین بكه‌ین له‌هێنانه‌وه‌ى نێیمار بۆ ڕیزه‌كانى یانه‌ . 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز