مه‌سروور بارزانی: ناكرێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ناردنی مووچه‌و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كاندا كورت بكرێنه‌وه‌

ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان


ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌موو ده‌ستووری عیراق جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند خاڵێك له‌نێو ده‌ستوور هه‌ڵبژێرین.

مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تی ڤی گوتی: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند دیدارو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌ردوو لادا ئه‌نجام دراون، ناكرێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ناردنی مووچه‌و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كاندا كورت بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه‌ كێشه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی دوورودرێژن.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی پابه‌ندنه‌بوونیش به‌ ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ده‌بێت هه‌موو ده‌ستووری عیراق جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند خاڵێك له‌نێو ده‌ستوور هه‌ڵبژێرین.

مه‌سروور بارزانی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌و دۆخه‌ی له‌و ناوچانه‌ ده‌گوزه‌رێن قابیلی قبووڵ نییه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و پێویسته‌ بارو دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ به‌ پێى ده‌ستور ئاسایى بكرێنه‌وه‌