داوای ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای كه‌ركوك لە لاهور شێخ جەنگی دەكرێت

ئەو ئۆتۆمبێڵانە بۆ خاوەنداریەتی پارێزگای كەركوك دەگەڕێتەوە

پارێزگاری كەركووك داوای ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات كە دوای رووداوی 16ی ئۆكتۆبەر لە كەركووك نەماون و دیار نیین

بەپێی نوسراوێكی فەرمی نووسینگەی پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت ، ئاماژە بەوە دەكات كە دوای لێدوانێكی تەلەفۆنی لە نێوان راكان سعید علی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت  و عەدنان كۆچەر سكرتێری لاهور شێخ جەنگی  فەرماندەی دەزگای نەهێشتنی تیرۆر ، داوا دەكەن كە ئەو ئۆتۆمبێڵانەی كە ناوو ژمارەكانیان هاوپێچ كراون لە گەڵ تەواوی بەڵگەنامەكان ، بۆ خاوەنداریەتی پارێزگای كەركوك دەگەڕێتەوە بۆیە داواكارین بە زووترین كات ئەو ئۆتۆمبێلانە بگەڕێننەوە و رادەستی بەشی خزمەتگوزاریەكان بكەن . لە هاوپێچی نوسراوەكەشدا ئاماژەی بەو ئۆتۆمبیڵانە كراوە كە ئێستا لە پارێزگای سلێمانی دان .

داوای ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای كه‌ركوك لە لاهور شێخ جەنگی دەكرێت

سوهێل تاهیر :  كوردستان تیڤی