میسى هه‌وڵى گۆل تۆماركردن ده‌دات له‌یارى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر چێڵسى تا پێشكه‌شى منداڵه‌كه‌ى بكات

لیو ده‌یه‌وێت گۆڵێك تۆمار بكات و بكاته‌ دیاری

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 10:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ قۆناغى 16ى خوله‌كه‌ له‌ یاریگاى كامپ نوو بارسێلۆنا میواندارى چێڵسى ده‌كات، بارسێلۆنا له‌یارى پێشوو ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ى به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هێنا به‌ ئه‌نجامى گۆلێك بۆ هه‌ردوولا گۆله‌كه‌ى بارسێلۆنا لیۆنێل میسى تۆمارى كرد 

پێگه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى بڵاوى كرده‌وه‌ میسى ده‌یه‌وێت له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ گۆل تۆمار بكات ، بیكات به‌دیارى پێش كه‌ش به‌منداڵى تازه‌ له‌دایك بوونیان بكات.

له‌ڕۆژانى رابردوو ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ منداڵى سێیه‌میان له‌دایك بوو له‌خێزانه‌كه‌ى،  به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانى به‌شدارى یارى یانه‌كه‌ى بكات له‌لالیگا ، لیۆ له‌ به‌شدارى له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌وڵى سوپرایز ده‌دات ئه‌ویش به‌تۆماركردنى گۆل و سه‌ركه‌وتن تا بیكات به‌دیارى بۆ كۆرپه‌ تازه‌كه‌یان.


ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز