داوه‌ره‌كه‌ى یاری نێوان بارسێلۆنا – چێڵسى دیارى كرا

به‌شێوه‌ی فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا داوه‌رى سلۆڤینى دامیر سكۆمیناى ده‌ستنیشانكرد

به‌شێوه‌ی فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا داوه‌رى سلۆڤینى دامیر سكۆمیناى ده‌ست نیشانكرد ، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى  یارى گه‌رانه‌وه‌ى نێوان بارسێلۆنا – چێلسی ، له‌ یاریگاى كامپ نوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 10:45  له‌میانى یارییه‌كانى قۆناغى شازده‌ى خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا.

ناوبژیوانه‌ سلۆڤینیه‌كه‌ له‌دایك بووى 1976، ئه‌زمونێكى باشى له‌به‌ڕێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى هه‌یه‌، تا ئێستا 50 یاری به‌ڕێوه‌بردووه‌ له‌خوله‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوی، له‌نێوانیاندا له‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌ به‌رێوه‌به‌رى یاری نێوان بارسێلۆنا و یۆڤانتۆس بووه‌ كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنى بارسێلۆنا به‌كۆتا هات  یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر.

دامیر سكۆمینای له‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان یارى نێوان چێڵسى – رۆماشى به‌ڕێوه‌بردووه‌ ، كه‌ئه‌نجامى ئه‌ویارییه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات به‌ئه‌نجامى (  3 – 3 )   

ناوبژیوانه‌ سۆڤینیه‌كه‌ بۆ مۆندیالى 2018 وڵاتى ڕوسیا، یه‌كێكه‌ له‌ داوه‌ره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یاری هه‌ڵبژارده‌كانى به‌شدار بووى جامى جیهانى .

 


ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز