یه‌ك تۆن لیمۆ له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ته‌مابووه‌ له‌ بازاره‌كان به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌ك تۆن لیمۆی كه‌رِوكردودا گرتووه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ته‌مابووه‌ له‌ بازاره‌كان به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

راشیگه‌یاند: ئه‌و لیمۆیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ی له‌ عه‌لوه‌كه‌ و كه‌رووكردنی به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست داووه‌، كه‌ به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان خواردن و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ خوارده‌مه‌نیانه‌ی به‌های خۆراكی نامێنێت زیانی بۆسه‌رته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ لیمۆكه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.